یاریی نوێی هێزەکان لە کەرکووک/ گەڕانەوەی تورکیا بۆ کەرکووک دوای سەدەیەک
بەراوردکردنی ڕەوشی تورکیا لە کەرکووک لە نێوان ساڵانی ۱۹۲۶ و ۲۰۲۶ نیشانی دەدات کە ئەنقەرە دوای سەدەیەک، لە وەرگرتنی بەشێکی کەمی داهاتی نەوتەوە گەیشتووەتە بەشداریکردنی ڕاستەوخۆ لە پەرەپێدان و بەڕێوەبردنی گەورەترین پڕۆژەی نەوتی باکووری عێراق.
میراتی سویسرا بۆ کوردەکان
بەپێی شیکارییەک کە لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردی بڵاوکراوەتەوە، زۆربەی قەیرانەکانی سەدەی ڕابردوو دەربارەی پرسی کورد، ڕەگ و ڕیشەیان لە ڕێکخستنە سیاسییەکانی دوای پەیماننامەی لۆزاندا هەیە؛ ڕێککەوتنێک کە بەرژەوەندیی هێزە گەورەکانی خستە پێش داواکارییە نەتەوەییەکانی کوردەوە.
ئەردۆغان و زەیدی جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان دەکەنەوە
لە مەراسیمی واژۆکردنی چەند یاداشتێکی لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنی نێوان عێراق و تورکیا، هەریەکە لە ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا جەختیان لە پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە سەرجەم بوارەکاندا کردەوە.
ئاری هەرسین:
کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی دەبێتە هۆی کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی دەیەم
ئاری هەرسین بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی، رایگەیاند، دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان "چرکە بە چرکە زیان بە هەرێمی کوردستان و بەرژەوەندییەکانی خەڵک دەگەیەنێت.
کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ۸ی گەلاوێژی ۱۴۰۵ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.
کد مطلب 2797761

نظر شما